پەرلەمانتارێکی جەهەپە؛ پارتەکەی ئەردۆغان 2 ملیار و 320 ملیۆن دۆلاری پارەی گواستنەوەی نەوتی كوردستانی وەرگرتووە

20/08/2025
فۆتۆ: 

دەنیز یاووز یەڵماز، پەرلەمانتاری جەهەپە لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، بەردەوامە لە ئاشکراکردنی ئەو بەڵگەنامانەی کە لە دۆسیەی دادگای باڵای ئەردۆغاندا دەخرێنەڕوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێوان 21ی ئایاری 2014، تا 30ی ئەیلولی 2018 ئاکپارتی  بڕی 2 ملیارو 320 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە لەبەرامبەر گواستەوەی نەوتی خاو بە بۆری بۆ بەندەری جەیهان. ئەم بڕە پارەیە حەواڵەی كۆمپانیای وزەی توركیا (TEC) كراوە، كۆمپانایەك كە لەلایەن حكومەتی (ئاکپارتی)وە لە دورگەی (جێرسی) دروستكراوە، دواتر 904 ملیۆن دۆلار گواسترایەوە بۆ كۆمپانیای بۆتاش (بۆری نەوتی تورکیا).

باس لەوەشدەکات، چارەنوسی ئەو 1 ملیارو 41 ملیۆن دۆلارەی کە ماوەتەوە نادیارە. ئەم پارەیە لە کونە رەشەکەدا کە دورگەی جێرسییە بووە بە هەڵم!