كۆمیسیۆن 32 بەربژێری دیكەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخستەوە
ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق 32 بەربژێری دیكەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخستەوە.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی ماددەی 8 لە یاسای تۆماركردنی بەربژێرەكان بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی 32 بەربژێر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
لەبارەی هۆكاری دوورخستنەوەی بەربژێرەكان، كۆمیسیۆن رایگەیاندووە، هۆكاری دوورخستنەوەی بەربژێرەكان جۆراوجۆرن و پەیوەندییان بە رێكارەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەری، تاوان، رەفتار و رابردوویانەوە هەیە.
|