حكومەتی بەریتانیا كۆچبەرە نایاساییە عێراقییەكان دیپۆرت دەكاتەوە
بەپێی ڕێككەوتنێكی نێوان بەریتانیا و عێراق، حکومەتی بەریتانیا سەرجەم ئەو كۆچبەرە عێراقیانەی بەنایاسایی چونەتە بەریتانیا دیپۆرت دەكاتەوە.
ئاژانسی PA Mediaـی بەریتانی بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو رێككەوتنەی نێوان بەریتانیا و عێراق كە لەلایەن دان جارفیس وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق واژۆی لەسەركراوە؛ هەموو ئەو عێراقیانە دەگەڕێنرێنەوە كەمافی پەنابەرێتیان نییە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە ڕێككەوتنەكە ساڵی پار لەبەغداد واژۆ كراوەو بڕی ملیۆنێك و 77 هەزار دۆلاری بۆ تەرخانكراوە بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت رێگری بكات لەكۆچی نایاسایی بەرەو ئەوروپا.
|