وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: کۆبوونەوەمان لەگەڵ کۆمپانیاکان پێشکەوتنی باشی بەخۆوە بینیوە

21/08/2025
فۆتۆ: 

وەزیری سامانەسروشتیەکان لە هەولێڕ لەگەڵ جێگری کونسوڵی گشتی فەڕەنسا کۆبووەوە و باسیان لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢٥، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان لەگەڵ ڕودۆڵف ڕیچارد جێگری کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە شاری هەولێر کۆبووەوە.  

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەت، لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پابەندبوونی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە رێکەوتنەکان.

هەروەها، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت: باس لە هێرشە تیرۆرستییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان کرا  و ئاماژە بە دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانەکانی وەزارەت لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەکان کرا کە پێشکەوتنی باشی بەخۆوە بینیوە.