پۆلیسی سلێمانی: ئەو چوار تۆمەتبارەی هێرشیانکردە سەر هاوڵاتییەک دەستگیرکران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌ستگیركرد كه هێرشیانكردبوه سه‌ر هاوڵاتییه‌ك و لێیاندا.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا چه‌ند تۆمه‌تبارێك هێرشده‌كه‌نه سه‌ر هاوڵاتییه‌ك و لێی ده‌ده‌ن، به‌بڕیاری دادوه‌ر لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه ده‌ستیپێكرد و توانرا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران كه ژماره‌یان چوار كه‌سه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه‌وه ده‌ستگیربكرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕێكخراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه".
|