خورشید هەرکی بۆ دانیشتوانی گوندی بەرگێلێ: زیادەڕۆییتان کردووە خێرا گوندەکە چۆڵبکەن
سەرچاوەیەکی تایبەت نزیک لە خورشید هەرکی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شێخ حەسەن شێخی ناحیەی ڕۆڤیا سەردانی ماڵی خورشید هەرکی کردووە لە گردەڕەشە و داوای لێکردووە بۆ سوڵحکردن لەگەڵ گوندی بەرگێلێ، خورشید هەرکی 40 دەفتەر دۆلار بداتە گوندی بەرگیلێ.
لە وەڵامدا خورشید هەرکی وتوویەتی مادەم ئەو گوندە دەستیان چووەتە خوێنی گەنجێکی هەرکی دەبێت گوندەکەیان چۆڵبکەن ئەگینا بە جۆرێکی دیکە چارەسەری دەکەین.
هەر ئەمڕۆ خورشید هەرکی لە ستۆری هەژماری خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی "گوندی بەرگێل زیادەڕۆیی دەکەن، چاوەڕوان بن".
|