وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هیچ هێزێكی عێراقی نەچوەتە نێو خاكی سوریا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتی كردەوە لەسەر سنوور هیچ پێشێلكارییەك روویدابێت و هێزێكی سەربازی وڵاتەكەی چووبێتە ناو خاكی سووریاوە.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە، لە بەشێك لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی گرتەی ڤیدیۆیی چوونی هێزێكی سەربازیی عێراق بڵاوكراوەتەوە كە چوونەتە ناو خاكی سووریاوە و دواتریش گەڕاونەتەوە ناو سنووری عێراق.
ئاماژە بەوەدەکات، ئەم ڤیدیۆ و دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە، بەپێچەوانەوە هیچ پێشێلكارییەك لەلایەن سوپای عێراقەوە لەسەر سنووری سووریا رووی نەداوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند، سنوورەكانی نێوان عێراق و سووریا لەلایەن هێزەكانی پاراستنی سنوور سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوام پارێزراوە. جەختیشی كردەوە كە هەر جووڵەیەكی هێزەكان ئەنجامبدرێت بەگوێرەی رێنماییەكان و تەنیا لە ناوخۆی خاكی عێراقەوە دەكرێت.
|