هەسەدە: چەکدارانی سەر بە حکومەتی دیمەشق لە سنوری حەلەب کۆمەڵکوژیان ئەنجامداوە

20/09/2025
فۆتۆ: 

هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق و بە پاڵپشتی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی ئوم تینا لە دەوروبەری ناوچەی دێرحافری رۆژهەڵاتی حەلەب کۆمەڵکوژییەکیان لە دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامدا.

هەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەتای هێرشەکان بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستی پێکرد، دواتر لە کاتژمێر 7ـی ئێوارەدا تۆپبارانی چڕیان کرد و ڕاستەوخۆ ماڵە مەدەنییەکانی کردە ئامانج.

دەشڵێت، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا حەوت هاوڵاتیی مەدەنی کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.