كاروان یاروه‌یس: رێكه‌وتنی سێقۆڵی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ئاماده‌یه و واژۆكردنی ماوه
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت كه 17 لاپه‌ڕه‌یه درایه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه و ده‌شڵێت، "رێكه‌وتنی سێقۆڵی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ئاماده‌یه و هه‌رسێ لا له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه رێككه‌وتون و ته‌نها واژۆكردنی".
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، "وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بریتیه له 17 لاپه‌ره و به‌نوسراوی فەرمی درایه نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌ڵامه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه نیه و به‌شێوه‌یه‌كی لاستیكی و شیكردنه‌وه‌ی دورو درێژ نوسراوه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌گه‌ر تا سێشه‌ممه رێكه‌وتنه سێیقۆڵییهكهی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و كۆمپانیاكان له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم واژۆ بكرێت، كێشه‌ی داهاتی نانه‌وتی چاره‌سه‌ركردنی ئاسان ده‌بێت، چونكه كێشه سه‌ره‌كیه‌كه نه‌وته".
ڕاشیگەیاند، "وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ دەبێت، گفتوگۆ له‌باره‌ی بژارده‌ی دیكه ده‌كرێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی داهاتی نانه‌وتی كه ره‌نگه بریتی بن له راده‌ستكردنی 120 ملیار یان نیوه‌ی كۆی داهاتی نانه‌وتی، كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌وه‌یان رازی نیه".
ده‌شڵێت، "رێكه‌وتنی سێقۆڵی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ئاماده‌یه و هه‌رسێ لا له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه رێككه‌وتون و ته‌نها واژۆكردنی ماوه ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته تێكنه‌چێت".
ئاماژە بەوەشدەکات، "هه‌رێم كۆی به‌رهه‌می ئێستای كه زیاتر له 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته، 180 هه‌زار به‌رمیل ده‌داته سۆمۆ و كۆمپانیاكانیش ده‌توانن له حاڵه‌تی سه‌رپێچی گرێبه‌سته‌كه په‌نا ببه‌نه‌به‌ر ده‌رگای ناوبژیوانی پاریس، سێشه‌ممه رۆژی یه‌كلاكه‌ره‌وه".
|