سودانی: داهاتی نانەوتیی عێراق گەیشتووەتە لە 14%

22/09/2025
فۆتۆ: 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی نانەوتیی عێراق گەیشتووەتە لە 14%ـی کۆی داهات، دەشڵێت، ئامانجیانە بەگوێرەی یاسای بودجەی سێ ساڵە، داهاتی نانەوتی بگەیەننە لە 20%

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانی ڕاگەیاندنی بابل وەک پایتەختی پیشەسازیی عێراق، ئاشکرای کرد، کە داهاتی نانەوتیی عێراق گەیشتووەتە لە 14%ـی کۆی داهات، پلانیشیان هەیە ئەم رێژەیە بگەیەننە لە 20%.

ئاماژەی بەوەشکرد، "دیدگای ئەمساڵمان ڕاگەیاندووە و پلانمان هەیە پشتبەستن بە تاکە سەرچاوە نەهێڵین و چیتر تەنها نەوت سەرچاوەی داراییمان نەبێت".

باسی لەوەشکرد، بەرزبوونەوەی داهاتە نانەوتییەکانیان دەرخەری ئەم راستییەیە، داهاتی نانەوتی لە 7%ـەوە لە ساڵی 2022 بۆ 14% لە ساڵی 2024 بەرزبووەتەوە، ئامانجیانە بەگوێرەی یاسای بودجەی سێ ساڵە، داهاتی نانەوتی بگەیەننە لە 20%.