تیمی یه‌كێتی لەبەغدا: رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵه
سەرچاوەیەک لە تیمی یەکێتی لە بەغداد رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچه‌ی مانگی تهمموز و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی مووچه، دەرئه‌نجامی ئه‌و لێكتێگهیشتنهیه كه پێشتر له‌نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا هاته‌ئاراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غداد رایگەیاند، بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی پێشووی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانییه بۆ به‌غداد و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه، كە له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لێكتێگه‌یشتن و ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنێكی ریشه‌ییانه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
راشیگه‌یاند، هه‌رچه‌نده میكانیزمی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه له‌كاتی دیاریكراودا به ته‌واوه‌تی نه‌كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر هه‌وڵ و كۆششه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌ئێستادا، به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد چاره‌سه‌ركراون.
رۆژی 15ـی 7ـی 2025، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەردانێک گه‌یشته به‌غداد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆبووه‌وه؛ هاوكات له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا كه دوو رۆژ دوای سەردانەکەی سەرۆک بافڵ بەڕێوەچوو، سودانی ستایشی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی کرد سه‌باره‌ت به رێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد.
|