حکومەتی هەرێم: بە زووترین کات بڕی 120 ملیار دینار دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له ڕێككه‌وتننامه‌ی سێ لایه‌نه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پابه‌ندیه‌كانی له‌پێناوی دابینكردنی موچه و شایسته‌كانی موچه‌خۆران دوپاتكرده‌وه و داوای په‌له‌كردنیش له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داهاتی نانه‌وتی به ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لێره به‌دواوه، موچه‌ی مانگی 8 و مانگه‌كانی دیكه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رجبكرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه.
بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ت بو به خستنه‌ڕوی بابه‌تی ڕێككه‌وتنی سێ لایه‌نه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان تایبه‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ڕۆشنایی یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵیی هه‌مواركراو و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ردولا.
سه‌ره‌تا كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، پوخته‌ی بابه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خسته‌ڕو و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "دوای گفتوگۆ و دانوستانێكی دور و درێژ، ڕێككه‌وتنامه‌كه گه‌ڵاڵه كرا و هه‌ر دوێنێش به نوسراوی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، ڕێككه‌وتننامه سێقۆڵییه‌كه به ئیمزای وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و سه‌رجه‌م كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان جگه له كۆمپانیای (DNO)، ڕه‌وانه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ كراوه، به‌مجۆره‌ش هیچ ئاسته‌نگێك نه‌ماوه له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی ته‌واوی نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوی هه‌رێمی كوردستان و به‌بازاڕكردنی له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆوه جگه له‌و به‌شه‌ی به ڕێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌ش بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ ته‌رخانكراوه".
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌ی باسی له‌وه‌كرد، "ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕێی ئیمزای ئه‌و ڕێككه‌وتننامه سێقۆڵییه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه، تا له‌م یه‌ك دو ڕۆژه، ڕێككه‌وتنامه‌كه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن"، دڵنیایی به هه‌مولایه‌كیشدا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه كردوه.
پاشان ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به وردیی باسی له به‌ڕێوه‌چونی دانوستانه‌كان كرد و ئاماژه‌ی به هه‌مو ئه‌و ئاسته‌نگانه كرد كه به هه‌وڵی هاوبه‌شی هه‌مو لایه‌ك لابران و دواجار هه‌ر سێ لایه‌ن، ڕێككه‌وتنامه‌كه‌یان به هاوبه‌شی گه‌ڵاڵه كرد.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتننامه سێقۆڵییه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خسته‌ڕو و ورده‌كاریی مادده و بڕگه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌كه و پابه‌ندی و ماف و شایسته‌كانی هه‌ر یه‌ك له حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ڕونكرده‌وه كه وا چاوه‌ڕان ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه، ئیتر سه‌قامگیری له ناردنی ماف و موچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێنێته‌كایه‌وه و چیتر موچه‌خۆرانی هه‌رێم بێبه‌ش نه‌كرێن له وه‌رگرتنی موچه‌كانیان له كات و ساتی خۆی هاوتای موچه‌خۆرانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
له دوای گفتوگۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وێڕای ده‌ستخۆشی و پێ‌زانین بۆ هه‌وڵ و ماندوبونی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم، كه دڵسۆزانه و لێهاتوانه و پشتبه‌ست به مافه ده‌ستورییه‌كان، ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێكرد، له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی نه‌وت، له هه‌مانكاتدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له بڕیاری كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ ده‌كات به په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی سێقۆڵی و خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێم بۆ مانگی 7ی ساڵی 2025، كه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لێره به‌دواوه، موچه‌ی مانگی 8 و مانگه‌كانی دیكه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رجبكرێت، له به‌رانبه‌ریشدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك هه‌میشه، ئاماده‌یی خۆی دوپات كرده‌وه بۆ به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پابه‌ندیه‌كانی خۆی له‌پێناوی دابینكردنی موچه و شایسته‌كانی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "له بڕگه‌ی دوه‌م و كۆتاییدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی دواپێشهاتی دۆسیه‌ی پۆلێنكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی كرا".
له‌مباره‌یه‌وه سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌وردی دواپێشهاته‌كانی خسته‌ڕو و لایه‌نی ده‌ستوری و یاسایی‌ی بابه‌ته‌كه‌ی به‌وردی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران شیكرده‌وه، دواتر ئه‌ندامانی دیكه‌ی شاندی دانوستانكار به درێژی ورده‌كاریی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵیان سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌ی ڕونكرده‌وه.
دوای گفتوگۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جارێكی دیكه ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته پشتبه‌ست به یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدڕاڵ و یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕال و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، وه‌ك له دوا یاداشتی یاسایی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم هاتوه و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ كراوه، له هه‌مان كاتدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری دارایی و ئابوری ڕاسپارد كه به زوترین كات، بڕی 120 ملیار دیناری دیكه، وه‌ك به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی بۆ مانگی 7ی ساڵی 2025 بخه‌نه سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داهاتی نانه‌وتی به ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئاماده‌یی نیشان درا بۆ هاوئاهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه وه‌زارییه شه‌ش كه‌سییه‌ی، كه بۆ بابه‌تی داهاته نانه‌وتیه‌كان له به‌غدا پێكهێنراوه.
|