داهاتی ئەم مانگەى سلێمانى زیاتر لە 51 ملیار دینارە

26/09/2025
فۆتۆ: 

داهاتى ئەم مانگەى سلێمانى بڕى 51 ملیار و 860 ملیۆن و 899 هەزار و 903 دیناربووە، بەجۆرێك كە %85 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %15ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە ، 13 ملیار بەراورد بە مانگى پێشوو کەمی کردووە.

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی  20-9-2025 تا 26-9-2025، بڕی 18 ملیار و 455 ملیۆن و 564 هەزار و 605 دینار بووە.

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەك بڕی 18 ملیار و 455 ملیۆن و 564 هەزار و 605 دینار بووە، بەجۆرێك كە %89 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %11ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.