شاری بیلباوی ئیسپانیا و شارەکانی هەرێمی کوردستان چەندکارێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن
لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەچوو (خوان ماری ئابورتۆ) پارێزگاری شاری بیلباو لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا کرد.
لە دیدارەکەیاندا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، باسی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی هەرێمی بۆ پارێزگاری شاری بیلبا و خستنەڕوو.
نوێنەری حکومەت لە ئیسپانیا ڕایگەیاند، بە ئامانجی کاری پێکەوەیی لەنێوان شاری بیلبا و شارەکانی هەرێمی کوردستان و پرۆژەی هاوبەشی نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا و پارێزگای بیلباو بەرنامەیەکی گونجاویان داناوە، ئەمەش بە ئامانجی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ئەکادیمی، ڕۆشنبیری و هونەری و کلتووری، بوارەکانی تر.
هاوکات لە سایتی فەرمی پارێزگاری بیلباو سەبارەت بە کۆبوونەوەی (خوان ماری ئابورتۆ) پارێزگاری شاری بیلباو پێشوازی لە (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا ڕاگەیاندراوێک بڵاوکراوەتەوە و تیایدا جەخت لە کاری هاوبەش لە نێوان نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا و پارێزگای بیلباو کراوەتەوە
بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەیەکی گونجاو و هاوبەش بۆ کاری پێکەوەیی دانراوە هەروەها نوێنەری حکومەت داوایی کردوە لە کاتێکی گونجاودا، پارێزگاری شاری بیلباو سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
شایەنی باسە، شاری بیلباو بە 11 گەورەترین شارەکانی ئیسپانیا دادەنرێت و ساڵی 2018 بە خۆشترین شاری ئەوروپا هەڵبژێدراوە
|