ئۆپەراسیۆنەکە سەرەتا بە هێرشی ئاسمانی چڕ دەستیپێکرد و توانرا ئامانجەکان بە وردی بپێکرێن، پاشان لە زەمینەوە توانرا بە نزیکەی لە پانتایی 25 کیلۆمەتردا 18 ناوچەی بەئامانجگیراوی گومانلێکراو پاکبکرێتەوە و دەستبەسەر چەند کۆگایەکی چەک بگیرێت کە بڕێکی زۆر تەقەمەنی قورس و مامناوەندی تێدابوو.
دژەتیرۆر و هاوپەیمانەکانی بەردەوامدەبن لە پاککردنەوەی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەر مەترسییەک کە گروپە تیرۆرستییەکان دروستیبکەن.