ئاژانسی هاوار نیوز: پارتی گەمارۆی ڕۆژئاوای کوردستان دەدات

28/09/2025
فۆتۆ: 

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە دانانی دیوارێکی بە بەرزیی سێ مەتر و ئەستووریی 75 سانتیمەتر لەسەر سنووری باشووری کوردستان، ڕۆژئاوا گەمارۆ دەدات.

ئاژانسی هاوار نیوز ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی لەهەوڵدایە دروستکردنی دیواری سنوری تەواوبکات، کە پێشتر حکومەتی عێراق لە نێوان سنوری شنگال و رۆژئاوا دەستیپێکردبوو، درێژدەبێتەوە بۆ هێڵی رەبیعە – تەل کۆچەر، لە نزیک دەروازەی فیشخابور بەرامبەر دەروازەی سێمالکا.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، "پارتی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەم پڕۆژەیە تەواو کردووە و دەستی کردووە بە دروستکردنی دیوارەکە. دەستپێکردنی دروستکردنی دیوارەکە راستەوخۆ دوای لێدوانی دوژمنکارانەی دەوڵەتی تورک و ئەحمەد شەرع، سەرۆک كۆماری راگوزەری سوریا دێت، کە ئاماژەیە بۆ بوونی پلانی دوژمنکارانە دژی ناوچەکە".