بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دوو تەقەکەر دەستگیردەکات

30/09/2025
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شەوی 18ـی 9ـی 2025 لەگەڕەکی (شێخ محی الدین)ی شاری سلێمانی، دوو کەس تەقە لەماڵی هاوڵاتیەک دەکەن و هەڵدێن، لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەنجامدا، توانرا لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن و دەستبەسەر دوو چەکی بێ مۆڵەتدا بگیرێت.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 31/405 ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.