شه‌فافیه‌ت: داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیار دینار بووە

10/10/2025
فۆتۆ: 

ماڵپەری شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی4ی10ی2025 تا 10ی10ی2025، بڕی 20 ملیار و 612 ملیۆن و 772 هەزار و 979 دینار بووە.

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەك بڕی 20 ملیار و 612 ملیۆن و 772 هەزار و 979 دینار بووە، بەجۆرێك كە %88 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %12داهاتەكە بەشێوەی چەكە.