سوپا سوریا گەڕەکی شێخ مەقسودی بە "ناوچەی سەربازیی داخراو" ناساند و قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند

09/01/2026
فۆتۆ: 

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سوریا، گەڕەکی شێخ مەقسوودی وەک "ناوچەیەکی سەربازیی داخراو" ناساند و قەدەغەی هاتوچۆی تەواوی راگەیاند.

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا بڵاویکردەوە، "رایدەگەیێنین کە گەڕەکی شێخ مەقسوود ناوچەیەکی سەربازیی داخراوە. قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە گەڕەکی شێخ مەقسوود لە کاتژمێر 6:30ی ئێوارەوە دەستپێدەکات تاوەکو کاتێکی نادیار. رێنمای دەکەین لەنێو گەڕەکەکان، پێویستە لە پەنجەرەکان دووربکەونەوە و بچنە نهۆمەکانی خوارەوە و وریابن لە نزیکبوونەوە لە پێگەکانی هەسەدە."