پارێزەرانی د. عەبدولـلەتیف: تانه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌ده‌ین

01/07/2026
فۆتۆ: 

پارێزەرانی د. عەبدولـلەتیف لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێن، "بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەنایاسایی دەزانین، وە گەورەترین ستەمە. وە بەڕێزیان هەرگیز دان نانێت بەو تۆمەتەی کە بۆی دروست کراوە".

دەقی ڕوونکردنەوەکە..

دەمانەوێت بۆ ڕای گشتی ڕوون بکەینەوە کە ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوەیەی کە لەسەر بەڕێز دکتۆر(عبداللطیف احمد مصطفی)مامۆستایی زانکۆی سلێمانی پێکهێنراوە، پێشێلکاری یاسایی زۆریان بەرامبەر بەم کەیسە کردووە، بۆیە بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە بەڕێز دکتۆر(عبداللطیف آحمد مصطفی)بە بڕوابونی تەواوی بەخۆیەوە ، تانە لەم بڕیارەی وەزیری خوێندنی باڵا دەدات سەبارەت بەسزادنی بە عزل کردنی لە وەزيفه،ئێمە ئەو بڕیارە بەنایاسایی دەزانین، وە گەورەترین ستەمە. وە بەڕێزیان هەرگیز دان نانێت بەو تۆمەتەی کە بۆی دروست کراوە ، وە ڕایدەگەیەنیین کە بەڕێزیان بەهیچ شێوەیەک تنازل لەمافی خۆی ناکەن لە پەنابردن بۆ دادگا، وە دادگا بەشوێنی یەکلایکردنەوی ئەم دۆسیەیە دەزانین و سکاڵاشمان کردووە ، بۆیە داواکارین لەسەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە وردی و بابەتیانە لەم دۆسییە بڕوانن وە بڕیاری پێشوەختە لەم دۆسیەیەدا نەدەن بنەما لەسەر ڕیزگرتن لەیاسا، وەڕێگەبدەن دادگا ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت لەم بارەیەوە.
پارێزەران: 
عطا عثمان حسين و ئارام رضا سعيد
بريكارى(عبدالطيف احمد مصطفى)