ترەمپ فەرمانیکرد هێرشەکان بۆسەر ئێران دەستپێبکات

20/07/2026
فۆتۆ: 

دۆناڵد ترەمپ فەرمانی بە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سینتکۆم) کردووە شەپۆلێکی نوێی هێرشەکان بۆ سەر ئیران دەستپێبکەن.


میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوەم ئەم هێرشانە وەک تۆڵەیەک بۆ کوژرانی چەند سەربازێکی ئەمریکی لە ناوچەکە و بۆ رێزلێنان لە "نیشتمانپەروەرە گەورەکان" ئەنجامدراون، لە هێرشەکاندا سەنتەرەکانی فەرماندەیی سەربازی، بەرگری ئاسمانی و شوێنەکانی هەڵدانی مووشەک و درۆنی ئیران کراونەتە ئامانج.

 ترەمپ رایگەیاندووە،  کە پلانی جەنگێکی فراوانتر لە ئارادایە و هیچ بایەخێک بەوە نادات کە ئیران چیتر پابەندی یاداشتنامەی لێکگەییشتن نییە.

 هاوکات بەهۆی کاریگەری هەڕەشەکانی ترەمپ، نرخی سووتەمەنی لە ناوخۆی ئەمریکا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٤ دۆلار بۆ هەر گاڵۆنێک.

لە پێشهاتێکی نوێدا، سوپای کوەیت و ئوردن ئامادەیی خۆیان بۆ وەڵامدانەوە و تێکشکاندنی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئیران نیشانداوە.

 ئیران بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەمریکا ھێرشی کردووەتە سەر وێستگەیەکی وزەی ئەتۆمی کە لە قۆناغی دروستکردندایە.

 سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەکە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەوەی بنکەکانیان پارێزراو نین و بەرگەی هێرشەکان ناگرن.