وتەبێژی یەکگرتوو: لەمڕۆژانەدا هەواڵی دڵخۆشکەر دەبیستن
سەڵاحەدین بابەکر وتەبێژی فەرمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان زانیاری نوێی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، " لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکان دەستپێدەکەنەوەو هەواڵی دڵخۆشکەر دەبیستن".
ئاماژەی بەوەشدا، ئاگادارین کۆبوونەوە بووە لەسەر ئاستی بڕیار بەدەستانی پارتی و یەکێتی، بەو ئومێدەی بتوانن پەرلەمان کارا بکرێتەوەو حکومەتی نوێش پێکبێت.
باسی لەوەشکرد، بارودۆخەکە بەرەو کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت دەچێت.
وتیشی، ئێمە سورین لەسەر ئەوەی لەم خولەدا بە ئۆپۆزسیۆنی دەمێنینەوە.
|