ئێران.. درێژترین تونێل لە قارەی ئاسیا کرایەوە

  2021-07-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە وڵاتی ئێراندا تونێلی ئەلبۆرز وەکو درێژترین تونێلی ڕۆژئاوای ئاسیا بە درێژایی شەش و نیو کیلومەتر کرایەوە.

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردەوە، خەیروڵڵای خادمی یاریدەدەری وەزیری ڕێگاوبانی ئێران لە ئاھەنگی کرانەوەی تونێلی ئەلبۆرز ڕایگەیاند: ئەم تونێلە ناوچەی دووی گەورەڕێی تاران بۆ باکووری ئێران و سەرەتای ناوچەی سێی ئەم گەورەڕێیە پێکەوە دەنووسێنێ .

خەیروڵڵای خادمی  ئەوەشی وتووە، کرانەوەی فەرمیانەی ئەم تونێلە دەبێتە ھۆی ھێمنی و کەم کرانەوەی مەوداو بەکارھێنانی سووتەمەنیی کەمتر، ئەمە جیا لەوەی کە کاتی گەشت کردن لە گەورەی ڕێی تاران بۆ باکووری ئێران لانیکەم ٤٥ خولەک کەمتر دەبێتەوە .

 ناوبراو  ڕاشیگەیاندووە، بۆ  دروستکردنی ئەم تونێلە و جاددەکانی پەیوەستی زیاتر لە چوارھەزار ملیارد تمەن خەرج کراوە .


ڕیکلام