دوزخورماتوو.. چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و چواری دیکەش برینداربوون

  2021-07-31  | 
 سۆران عەبدولکەریم
بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای دووز خورماتوو رایگەیاند، لەهێرشێکی چەکدارانی داعش لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا، بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان لەسنوری قەزای خورماتوو چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و چواری دیکەش برینداربوون.

حوسێن عەلی بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای دووزخورماتوو، بەتۆڕی هەاڵی ژیانی ووت داعش بەدوو بۆمبی چێنراو لەناوچەی زەرگەی ڕۆژئاوای قەزاکە هێرشی کردۆتە سەرهێزەکانی لیوای ٥٢ی حەشدی شەعبی لەئەنجامدا چەکدارێک کوژراوە وچوار چەکداری دیکەش برینداربوون ئەوەش پاش ئەنجامدانی هەڵمەتێکی گەڕان وپشکنینی ئەو هێزانەیە لەناوچەی زەرگەی ڕۆژئاوای قەزاکە ڕویداوە.

بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای دووزخورماتوو وتیشی، ئەو دوو بۆمبە لەدوو کاتی جیاوازدا تەقیونەتەوە کە یەکەمیان بۆتە هەۆی کوشتنی چەکدارێک کاتێک ئەمبوڵانسێک بەمەبەستی گواستنەەی تەرمی چەکدارەکە دەگاتە شوێنی مەبەست بۆمبێکی دیکەیان پێدا دەتەقێتەوە چوار چەکدار بریندار دەبن وئەمبوڵانسەکەش زیانێکی زۆری پێدەگات.

No description available.


ڕیکلام