لە تورکیا ٤٨ کەس بەتۆمەتی دزینی کەلوپەلی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دەستگیرکران

  2023-02-11  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەتۆمەتی دزینی کەرەستە و کەلوپەلی گرانبەهای ئەوماڵانەی لەکاتی بومەلەرزەکەی تورکیان زیانیان بەرکەوت، ٤٨ دز دەستگیرکران و درانە دادگا



میدیاکانی تورکیا لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردوەتەوە، تۆمەتبارەکان دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە پڕۆسەکانی دزی و تاڵانی دەستگیرکراون لەو ناوچانەی کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە خاپور بوون.

لەو ٤٨ کەسە، ٤٢ کەسیان لە پارێزگای هاتای دەستگیرکراون کە بڕێکی زۆر پارە و مۆبایل و کۆمپیوتەر و چەک و کارتی بانکیان پێبووە.


ڕیکلام