بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون رێنمایی تەندروستی بۆ قوربانیکردن بڵاودەکرێتەوە

  2023-06-16  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رێنمایی بۆ دوربوون لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە.


۱- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناوئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون وپزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات .

۲- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا وە کەوڵکردن وەیان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزی وک ( دەستکێش ،جزمە ،سەدریەی پلاستیک ، ماسکی دەمووچاو ) پێویستە لەبەرکرێن

۳- نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.

٤- بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ .

٥- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان ودانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت .

٦- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان 

۷-پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە) ڕوونکراوە..

۸ - باشتر وایە گۆشت دوای سەربڕینی ئاژەل بوماوەی نیو کاتژمێر لە پلەی (٤ - ٨ )پلەی سەدی هەڵبگیرێت پاشان بەکاربهێنریت. بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نیەو سەلامەتە ونابێتە ھۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون .
۹- ئەگەر ئاژەڵ گەنە یان مێرووی تری هەبوو باشتر وایەنەیکریت یان سەری نەبڕێت بو دوربوون لە نەخۆشی تای خوین بەرببوون. ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، وە بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێروەکانی کەلەسەر ئاژەڵەکان دەژین وەبەھۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە .


ڕیکلام