یەختێک بە 80 کۆچبەرەوە كەبەشێكیان كوردن لەدەریای ئیجە لەكاركەوت

  2023-06-17  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، یەختێک کە ٨٠ کۆچبەری هەڵگرتبوو، لە دەریاچەی ئیجە لە دوورگەی کریتی سنوری یۆنان لەکارکەوت و لەلایەن تیمەکانەوە ڕزگارکران.

شێخ حسێن نوینەری دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، دوای بەڕێکەوتنی یەختێک لە تورکیاوە بەرەو ئیتالیا  لە باشوری دوورگەی کریتی کێشە بۆ بەلەمەکە دروست دەبێت ولەکار دەکەوێت و کۆچبەرەکان داوای یارمەتیان کردوە و پۆلیسی دەریاوانی یۆنانی چوون بە هانایانەوە.

دەشڵێت" هەموویان بە سەلامەتی رزگار کراون کە ٨٠ کۆچبەر لەیەختەکەدا بوون کە لە ٥١پیاو ١٧ ژن ١٢ منداڵ پێک هاتبوون دوێنێ ئێوارە لە دورگەی کریتیەوە بە کەشتی بەرێکراون بۆ کەمپی مەلاکاسا نزیک ئەسینای پایتەخت".

شێخ حسێن روونیشیدەکاتەوە، بەشێک لەو کۆچبەرانەی لە یەختەکەدا بوون کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بوون. 

ئەمەش لەیکاتێکدایە هەفتەی رابردوو، بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک کە کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی یۆنان گواستۆتەوە (٥٠٠) کۆچبەر بێ سەروشوێن بوون.


ڕیکلام