نەتەوەیەكگرتووەكان: دەتوانین كۆتایی بە ئایدز بهێنین

  2023-07-14  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نەتەوەیەکگرتوەکان ئاشکرایکردووە، هێشتا ئەگەری ئەوە هەیە تا ساڵی ٢٠٢٣ کۆتایی بە نەخۆشی ئایدز بێت، " گەورەترین پێشکەوتن لەبارەی ڤایرۆسی کەمی بەرگری کەدەبێتە ھۆی نەخۆشی ئایدز"

بەرنامەی هاوبەشی نەتەوەیەکگرتوەکان تایبەت بە نەخۆشی ئایدز رایگەیاندووە، کۆتایی هێنان بە نەخۆشی ئایدز بەرلە هەموو شتێک بژاردەیەکی سیاسی و داراییە، لەوانەیە لەم دەیەدا بتوانن سەرکەوتوو بن لە کۆتایی هێنان بە نەخۆشییەکە.

 بیانیما بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامی تایبەت بە نەخۆشی ئایدز رایگەیاندووە، گەورەترین پێشکەوتن لەبارەی ڤایرۆسی کەمی بەرگری کەدەبێتە هۆی نەخۆشی ئایدز لەو وڵات و ناوچانە دەبینرێت کە لەو بوارەدا بە فراوانی وەبەهێنان کردووە.

رونیشیکردوەتەوە، بەرەو پێشچوونی بەرچاو لە رۆژھەڵات و باشووری کیشوەری ئەفریکا بەدیدەکرێت، بەجۆرێک رێژەی توشبوون بە نەخۆشییەکە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٠ لەسەدا ٥٧ کەمیکردووە.

 نەتەوەیەکگرتوەکان لە ساڵی ٢٠١٥ ئامانجی کۆتایی هێنانی بە نەخۆشی ئایدز دیاریکردووە و لە رێگەی وەبەرهێنان و هەڵمەتەکانی کوتان، دەیەوێت تا ساڵی ٢٠٢٣ کۆتایی بە نەخۆشی ئایدز بهێنێت


ڕیکلام