بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە جەزائیر 46کەس بوونە قوربانی

  2023-07-19  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەئەنجامی روداوێکی هاتوچۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە جەزائیر ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسی دیکەش برینداربون.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لە ئەنجامی ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری گوندی ئەتولی سەر بە پارێزگای بتامنراست لە باشوری جەزائیر زیاتر لە ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسی دیکەش برینداربون.

بەگوێرەی زانیاریەکان، ڕوداوەکە لە نێوان پاسێکی نەفەرهەڵگر و پیکاپێکی پڕ لە سوتەمەنی ڕویداوە، تاوەکو ئێستاش هۆکاری سەرەکی ئەو روداوە نەخراوەتەڕو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە قوربانییەکان لە رووداوەکەدا سووتاون، هەروەها بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.


ڕیکلام