ئەبوبەکر هەڵەدنی بۆ یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان: لەجیاتی پیرۆزبایی بە ئەردۆگانتان بوتایە زمانێک هەیە کەناوی کوردیە

  2023-08-10  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک لە نووسینێکدا رەخنەدەگرێت لە سەردانی شاندێکی یەکێتی جیهانی زانایانی ئایینی ئیسلام بۆلای رەجەب تەییب ئەردۆغان بەمەبەستی پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردن، دەڵێت: لەجیاتی پیرۆزبایی بە ئەردۆگانتان بوتایە؛ بە(جەعلی خوایی) زمانێک هەیە کەناوی کوردیە بۆقەدەغەیە بیست ملیۆن کورد پێی بخوێنن وبنوسن.

دەقی نووسینەکەی:

یەکێتی زانایانی موسوڵمانی جیهانی!؟ 

بێزەحمەت لەجیاتی پیرۆزبایی بە ئەردۆگانتان بوتایە:
١/ بە(جەعلی خوایی) زمانێک هەیە کەناوی کوردیە بۆقەدەغەیە بیست ملیۆن کورد پێی بخوێنن وبنوسن.
ومن اياته اختلاف السنتكم والوانكم/قورئانی پیرۆز
٢/کەرامەت وشکۆی مرۆڤ پرەنسیپ ومەبدەئێکی ئیسلامیە نابێت بکرێتەژێرپێ بەهۆی جیاوازی ئاین ونەتەوەو زمان.
ولقد کرمنا بنی ادم/قورئانی پیرۆز
٣/ئازادی خەڵاتی خوایە بۆ مرۆڤەکان ،ئازادی پارچەپارچە ناکرێت هەموان دەبێت بەهرەمەند بن لەئازادی.
(متى اسعبدتم الناس وقد ولدتهم امهاتهم احرارا)عومەری کوری خەتاب
٤/ئەردۆگان تۆ خۆت بەپلیکانەی دیموکراسی وهەڵبژاردن ودەنگدانا گەیشتە کورسی،خێرە سەڵاحەدین دەمیرتاش ودەیان پەرلەمانتارو سەرۆک شارەوانی وهەزاران  چالاکی مەدەنی وڕۆژنامەنوست لە کونجی زیندان توند کردوە تەنها لەبەر ئەوەی تۆ بەسوڵتان نازانن ..
لم تقولون مالاتفعلون/قورئانی پیرۆز
٥/ دراوسێ ماف وئەرکی هەیە بەچ هەقێک دەرگای دۆزەخت لەسەر  هاوسێکانت لە باشور وڕۆژئاوای کوردستان کردۆتەوە.
والجار ذي القربى /قورئانی پیرۆز
٦/ لەئیسلاما جەنگیش ئەخلاقی خۆی هەیە بەچ هەقێک داربەڕوو ودار زەیتونەکان  وپوش وپاوان دەسوتێنیت وباڵندەکان لەهێلانەکانیان تارومار دەکەیت .
٧/ بادرۆن وزریپۆش و تۆپخانەکانت ڕووبکاتە دەوڵەتی زایۆنی نەک گەلەکەی سەڵاحەدین ونورسی وئیبن خەلەکان وئیبن سەڵاح ودینەوەری.
لەگەڵ داوای مافی پەنابەرە سوریەکان گەلە هەتیوەکەی ناو موسوڵمانا ن کەکوردە(بەدەربڕینی فەهمی هوەیدی) ئەویش با لەسەر مێزی وتووێژتان بوایە لەبەر هیچ نا تەنها ( للە وللتاريخ )ئەوسا بتان گوتبا( اللهم بلغنا اللهم فاشهد).
تێبینی:
١/وێنەکان:سەردانی یەکێتی زانایانی موسوڵمانی جیهان بۆلای ئەردۆگان.
٢/بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەسوکایەتی وکۆمێنتی نەشیاو نادەم  ودەیسڕمەوە،لەجیاتی ئەوە ڕەخنەی بنیات نەرانە بگرن.


ڕیکلام