‎تورکیا دەیەمین بەنداو لەسەر رووباری دیجلە درووست دەکات

  2023-08-18  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
‎تورکیا دەیەمین بەنداو لەسەر روباری دیجلە دروستدەکات و بەتەواوکردنی بەنداوەکەش قەیرانی ئاو بۆ هەرێمی کوردستان وعێراق دروستدەبێت.

ئاژانسی مێزۆپۆتامیا  بڵاویکردەوە، پرۆژەی بەنداوی جزیرە لە سنوری پارێزگای شەرنەخ لە باکوری کوردستان، رۆژی ١٦ی ئەم مانگە لە لایەن حکومەتی تورکیا پەسەندکراوە و بڕیارە لە ماوەی سێ ساڵیشدا تەواوبکرێت.

‎بەپێی زانیاریەکان، بەرزی بەنداوەکە ٤٠ مەترە و توانای ھەڵگرتنی ٣٨١ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و دوەم گەورەترین بەنداوە لەسەر روباری دیجلە.

‎بە تەواوکردنی ئەو بەنداوە، ژمارەی بەنداوەکانی سەر روباری دیجلە لە سنوری تورکیا دەبێتە ١٠ بەنداو ، بەمەش قەیرانی ئاو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار.


ڕیکلام