خوێندکارێک لە هۆڵی تاقیکردنەوە منداڵی بوو

  2023-08-22  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمرۆ لەیەکێک لەهۆڵەکانی بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەکان لەپەروەردەی رەسافەی سێیەم، خوێندکارێک لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم، منداڵی بوو.

کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە پۆستێکدا لە تویتەر، کە ئێستا ناوەکەی گۆڕاوە بۆ ئێکس، رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هۆڵی تاقیکردنەوەی پەروەردەی رەسافە لە بەغداد، لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم، ژنێک منداڵێکی بوو.

وەزارەتی پەروەردە پیرۆزبایی لەدایکبوونی منداڵەکەی کردووە و هیوای لەشساغی بۆ خواستووە، هەروەها سوپاسی کارمەندانی وەزارەتەکەیانی کردووە بۆ هاوکاری و یارمەتیدانی ئەو خوێندکارە ژنە.

لە رۆژی دوو شەممەوە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم لە عێراق دەستیانپێکردووە.


ڕیکلام