ئاژانسی ناسا چوار کەشتیوانی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد کە یەکێکیان کچە کوردێکە

  2023-08-28  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی ناسا چوار کەشتیوانیان رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردوە، هەروەها یەکێک لەو کەشتیوانانە بەڕەگەز کوردە.

ئەو کەشتیوانە کوردەی لەم ئەرکە نوێیەی ئاژانسی نیشتیمانی بۆ فڕینەکانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا) بەشداربووە، ناوی "یاسمین موقبیلی"یە و  لە ساڵی ١٩٨٣ لە خێزانێکی کوردی شاری مەهاباد لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ساڵی ١٩٧٩ ئەو خێزانە چوونەتە ئەڵمانیا وەک پەنابەر و دواتر چوونەتە ئەمریکا و لە نیویۆرک نیشتەجێن .

 یاسمین لەگەڵ سێ کەشتیوانی دیکە کە خەڵکی وڵاتانی دانیمارک و روسیا و ژاپۆنن، بۆ ماوەی شەش مانگ لە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان دەمێننەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی ناسادا بە ناوی"سپەیس ئێکس کرو ٧".

یەکەمین جاریشە ئاژانسی ناسا لە ئەرکێکی لەو شێوەدا هەریەک لە کەشتیوانەکانی خەڵکی وڵاتێکی جیاواز دەبن.


ڕیکلام