سودانی سەردانی روسیا دەکات

  2023-09-23  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە چەند ھەفتەی داھاتوودا سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی روسیا دەکات و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، ئامادەکاری بۆ سەردانەکە دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا رووسیەکەی، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی ٧٨ کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند ھەفتەی کەمی داھاتوودا محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی رەسمی و بەسەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا سەردانی روسیا دەکات و تەوەری سەرەکی سەردانەکەش گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولایە بەتایبەتیش لە ھەردوو بواری سیاسی و ئابووری.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانێکی لەو شێوەیە دەبێتە دەرفەتێک بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کە جێگەی سەرنجی سەرکردایەتی دوو وڵاتن، بەتایبەت پرسی سیاسی و ئابووری.

لە بەرامبەریشدا سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا سەردانەکەی سودانی بۆ مۆسکۆ پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئامادەکاری تەواو بۆ ئەو سەردانە دەکەن و دەیانەوێت بە باشی بەڕێوەبچێت و ئەنجامی باشیشی ھەبێت کە بڕیارە سەردانەکە لە چەند ھەفتەی داھاتوودا ئەنجام بدرێت.



ڕیکلام