دەرهێنەری ( The Land Of Buried Women) پۆستەری فیلمەکەی پێشکەش بە سەرکونسوڵی ئیتاڵیا کرد

  2023-10-07  | 
دۆسیە:  هونەرى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی لە فێستیڤاڵێکی وڵاتی ئیتاڵیا خەڵاتی دادوەرانی بەدەستهێنا، میکێڵێ کامیرۆتا سەرکونسوڵی کونسوڵگەری ئیتاڵیا لەشاری هەولێر ، پێشوازی لە هونەرمەندی فیلمساز Rekawt Hama Tofiq Mohammed کرد لە ئۆفیسی کونسوڵگەری ئیتاڵیا لەشاری هەولێر.

لەو دیدارو پێشوازیەدا گفتوگۆ لە بارەی گرنگی پەیوەندی کولتوری کرا لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە و لەلایەن فیلمساز رێکەوت حمە تۆفێق پۆستەری فیلمەکەی پێشکەش بە کونسوڵی ئیتاڵیا کرد ..

ئەو دیدارە لە کاتێکدا بەرێوەچوو کە فیلمی وڵاتی ژنانی ژێر زەوی لەدەرهێنانی رێکەوت حەمە تۆفێق وەکو بەرهەمی بەشی سینەمای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی  لە فێستیڤاڵی Religion Today Film Festival لە وڵاتی ئیتاڵیا بەشداری کردوو ، خەڵاتی لیژنەی دادوەرانی بۆلزۆنای بەدەست ھێنا.


ڕیکلام