ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم: ڕێککەوتنی پزیشک لەگەڵ دەرمانخانە و تاقیگەکان حەرامە

  2023-10-12  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم رایگەیاند، رێککەوتنی پزیشک لەگەڵ دەرمانخانە و تاقیگەکان لەسەر حسابی نەخۆش حەرامە و ناپاکیی کردنە بەرامبەر پیشەی پزیشکی.

ژیان:
لە بەیاننامەیەکدا ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی پزیشک لەگەڵ دەرمانخانە، خاوەنی تاقیگە و نەخۆشخانەکان بۆ فرۆشتنی دەرمان و ئەنجامدانی نەشتەرگەری و پشکنین و تیشکی ناپێویست بۆ نەخۆش حەرامە و ناپاکییە لە پیشەی پزیشکیی.

 حەسەن خۆشناو, ئەندامی ئەنجومەنەکە بە رۆژنامەی (الێباح)ی راگەیاندوە،"نابێت پزیشک بەرژەوەندی خۆی بخاتە پێش بەرژەوەندی نەخۆش, ناکرێت و حەرامە و پێشێلکردنی ئادابی پیشەیە, پێویستە پزیشک پەرۆش بێت بۆ دۆخی گوزەرانی نەخۆشەکە".

ئاماژەی بەوەشداوە، زۆرێک لە پزیشکان پیشەکەیان قۆستووەتەوە، کە وێڕای کارەکەیان لەگەڵ دەرمانخانە و خاوەن تاقیگەکان و ئیدارەی نەخۆشخانەکان رێککەوتن دەکەن, لەسەر وەرگرتنی رێژەیەک لە قازانج، کە لەنەخۆش وەردەگیرێت، بەوەش پزیشک لە کەسێکەوە کە خزمەتی نەخۆش دەکات و لە ئازارەکانی کەمدەکاتەوە، دەکاتە کەسێکی ماددی کە چاوچنۆک و، وای لێدەکات بازرگانی بە نەخۆشەوە بکات و نەهامەتیەکانی زیادبکات".


ڕیکلام