ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێکردنی هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی غەززە کۆ دەبێتەوە

  2023-10-18  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی تاوتوێکردنی هێرشی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە دانیشتنێکی بەپەلە ساز دەدات.

ژیان:
بڕیاربوو دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆببێتەوە گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل و رەوشی مرۆیی غەززەی پڕۆژە بڕیارێکی بەرازیل سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە بکات، بەڵام بەهۆی بۆردومانەکەی نەخۆشخانەی مەعمەدانیە کۆبونەوەکە دواخرا بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ. 

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆشدا، دەنگدان لەسەر پرۆژە بڕیارێکی بەرازیل بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە تاوتوێ بکرێت. 

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی رابردوو بە بۆردومانی نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە، ٥٠٠ کەس بوونە قوربانی.


ڕیکلام