وەزیری بەرگری ئەمریکا: دوو پێگەی ئێرانمان لەسوریا بۆردومان کرد

  2023-11-13  | 
دۆسیە:  سوریا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد، کە دوو پێگەی ئێرانیان لەسوریا بۆردومان کردووە لەوەڵامی ئەو ھێرشانەی دەکرێتە سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا و دەڵێت، "سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی ھێرشەکەی ئەمڕۆی دەرکردووە".

ژیان 

لوید ئۆستن, وەزیری بەرگری ئەمریکا راگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکان هێرشی ئاسمان کردووەتە دوو پێگەی سەربە ئێران لە سوریا ، و دەشڵێت ؛ ئەم هێرشە ئاسمانیانە لە وەڵامی ئەو هێرشانەیە کە دەکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەم ھێرشانە کراوەتە سەر دامەزراوەیەکی راهێنان و ماڵێک لە نزیک هەردوو شاری ئەلبوکەمال و مەیادین لە سوریا".

ڕاشیگەیاند: سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی هێرشەکەی ئەمڕۆی دەرکردووە, بۆ ئەوەی روون بێت لایان کە ئەمریکا بەرگری لەخۆی و سەربازەکانی و بەرژەوەندییەکانی دەکات.


ڕیکلام