ئاگربەستی چوار ڕۆژەی لە غەززە چووە بواری جێبەجێکردنەوە

  2023-11-24  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە کاتژمێری حەوتی ئەمڕۆوە ئاگربەستی مرۆیی بەفەرمی لە غەززە دەستیپێکرد و چوار رۆژ دەخایەنێت.

ژیان:
ئەمڕۆ ئاگربەستی چوار ڕۆژە لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بە نێوەندگیری قەتەرو ئەمریکا لە (٤٩) ڕۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکرد.

حەماس ٥٠ بارمتەی ئیسرائیل ئازاد دەکات لەبەرامبەر ئازادکردنی  ١٥٠ دەستبەسەرکراوی فەلەستینی.

لە غەززە ٥٠ بارمتەکراو ئازاد دەکرێن کە دابەشبوون بەسەر دوو بەش لەماوەی چوار رۆژدا، رۆژی یەکەم ١٣ بارمتە ئازاد دەکرێن. 

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەڵێت، هەموو ھەوڵێک دەدەین ئاگربەستەکە لەکاتییەوە ببێتەوە هەمیشەیی.

سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند، رێگە بە هاتووچۆی هاوڵاتیان نادەین لە باشورەوە بۆ باکوری غەززە.


ڕیکلام