هێنری کێسنجەر وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمەریکا کۆچی دوایی کرد

  2023-11-30  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ، هێنری کێسنجەر، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ژیان:
دامەزراوەی راوێژکاریی هێنری کیسنجەر بڵاویکردووەتەوە، ناوبراو بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ماڵەکەی خۆیدا لە ویلایەتی کۆنیتیکت کۆچی دواییکردووە، بەڵام ھۆکاری گیانلەدەستدانیان رانەگەیاندووە.

هێنری کیسنجەر لە ساڵی ١٩٢٣ لە ئەڵمانیا لەدایکبووە لەساڵی ١٩٣٨ خێزانەکەی کۆچیان بۆ ئەمریکا کردووە، لە سەردەمی هەردوو سەرۆک ریچارد نیکسۆن و جیرالید فۆرد وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە.

پێش ئەوەی ببێتە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کێسنجەر لە ساڵانی ١٩٦٩ بۆ ١٩٧٣ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بووە. 

لە ساڵی ١٩٧٣ ناوبراو خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێدرا بەهۆی ئەو رۆڵەی هەیبوو لە رێککەوتن لەگەڵ ڤێتنام و کۆتاییهێنان بە جەنگی ئەو وڵاتە.


ڕیکلام