تەرمی ئەکتەرێکی بەناوبانگی جیهان لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە

  2023-12-27  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لی سون کیون، ئەکتەری بەناوبانگی کۆریای باشور کە بەناوبانگە بە ڕۆڵی لە فیلمی "پاراسایت" کە خەڵاتی ئۆسکاری ساڵی ٢٠٢٠ی وەرگرتووە، ڕۆژی چوارشەممە لە شاری سیئۆل بە مردوویی دۆزرایەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە.



 ئەم ڕووداوە کەئەمڕۆ بووە هەواڵی بەپەلەی کۆریای باشور  دوای دوو مانگ لە کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەک دێت کە بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ١٩ کاتژمێر لەگەڵیدا لەڕۆژی ٢٣ دیسیمبەر لەگەڵیدا ئەنجامیدابوو.

 بەپێی ئەوەی بەرپرسێکی پۆلیسی ناوخۆیی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، تەرمی ئەو ئەکتەرە تەمەن ٤٨ ساڵە لەناو ئۆتۆمبێلێکی وەستاودا لە ناوچەی سیۆنگبوک لە باکوری پایتەختی کۆریای باشوور دۆزرایەوە.

 بەپێی سەرچاوەیەکی دیکەی پۆلیس کە ئاژانسی یۆنهاپی کۆریای باشوور بڵاویکردووەتەوە، ئەو ئەکتەرە پەیامێکی   بەجێهێشتووە، کە پشتگیری لە گریمانەی خۆکوشتن  دەکات.


ڕیکلام