هاوسەری ئەو پزیشکە کوردەی رەگەزی خۆی گۆری چەند زانیارییەک ئاشکرادەکات

  2023-12-27  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شنە خالید هاوسەری ئەو پزیشکە کوردەی رەگەزی خۆی لە نێرەوە بۆ مێ گۆڕی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی، لە دوای سێ مانگ لە مردنی هاوڕییەکی وردە وردە دەگۆڕا و قژی درێژدەکردەوە و رەنگی جلەکانی دەگۆڕی، دواتر رۆژێک وتارێکی بڵاوکردەوە بە ناوی "ژنێک لە مندا" دواتر هیوای نەما و زانی هاوسەرەکەی گۆڕاوە.

دەقی نووسینەکە:

تازە با باسیکەم باشترە، 
چەند مانگێک بوو گەیشتبووینە امریکا، کە مامۆستا سۆران لە هەولێرێ سەیارەی لێیدا و کوشتی. ئەوە شۆکەکی زۆر گەورەبوو لەسەر زمناکۆ کە هاورێی هەرەنزیک و لە مێژینەی مامۆستا سۆران بوو. زمناکۆ دوای شۆکی  مردنی ئەو هاورێیەی گۆرا، دەمزانی چشتەک لەناخیدا کوژایتەوە. بەرادەیەک تازیەبار بووکە تەسەورم نەدەکرد هیچ هاورێیەک لۆ مردنی هاورێیەکی وەها چەندین مانگ تازیەبار بی. 
چەند مانگ بوو ریشی نەتراشی بوو. دەیزانی من زۆر ئەوم پێ قۆزە کاتەک ریشی هەیە، رۆژەکیان گوتی سێ مانگی دیکەش با ئەو ریشە لۆ توو بیت و دوای ئەوە لۆخۆم دەبم. من نەمزانی و دلنیام ئەویش نەیزانی مەبەستی چییە. دوای سێ مانگ ریشی تاشی، زمناکۆ دلتەنگییەکەی نەما، وردە وردە پەرچەمی درێژ کرد، من پێم ناخۆش بوو. بەلام لەوە زیاتر زمناکۆم خۆشدەویست کە وای لێ بکەم ئەوەی نەکا کە دلی پێی خۆشە. زمناکۆ وردە وردە دەستی بەگۆران کرد. هەم لە روخسار و هەم لە هەلسوکەوت، منیش وردە وردە بەهۆی گۆرانەکانی دلتەنگی بالی بەسەرمدا دەکێشا، مانگ و سال تێپەرین و من هەمیشە تازیەبار و زمناکۆ دلخۆش، من گلەییم لای باوک و کەسوکاری دەکرد کە ئەو گۆرانانەیم قبول نییە و وەکو هاوسەر مافی ئەوەم هەیە داوا لە مێردەکەم بکەم پرچی درێژ نەکات، پرچی رەنگ نەکات، تیشێرتی ناسک لەبەرنەکات...بەلام هەموو جار گفتوگۆکانم لەگەل زمناکۆی لەوێ قوفل دەدرایەوە، دەیگوت ئەگەر بەراستی ئەمنت خۆشبوێ، دەبی ئەوها ئەمنت خۆش بوێ کە دلم پێ خۆشە نەک هیچم بەسەر فەرز بکەی. منیش لای خۆمەوە پێم وا نەبوو هیچم فەرزکردبیت تەنها دەمویست بگەرێتەوە سەر دۆخی جارانی و پرچی کورت بکاتەوە و رەنگی نەکا. چونکی وەکو هاوسەر دەبی بای ئەوە مێردەکەم بە دلم بکات تا ئاستی حەز و ئەتراکشنم لۆی لە لووتکە بیت. 

بەبیرمە لە کۆر و کۆبوونەوەی کۆمەلایەتی بەدزی هەمووان، بەس دەگریام، چونکی بەبەرچاومەوە رۆژ بەرۆژ دەمدیت وا زمناکۆی مێردم دەتوێتەوە، هەر هەفتەی پارچەیەک و بەشێک لە زمناکۆی لەناو دەچوو و بەشێکی نوێ جیگەی دەگرتەوە. تازیەباری من زۆر درێژی خایاند. ئاخر ئاسان نییە بەبەرچاوتەوە، ئەو پیاوەی عەشقی بووی و عاشقت بوو، وردە وردە بمریی و هیچ هیچیشت لەدەست نێ تا ئەو عەشق و مەعشوقەت رزگار بکەی. من و زمناکۆ شێتانە یەکتریمان خۆشدەویست. دوای دە پازدە سال زەواج و سێ مندال، هێشتان وەک سەردەمی دلداری شێتانە یەکتریمان خۆشدەویست. 
من هیوام هەبوو ئەو گۆرانە وردانەی زمناکۆ دەیکرد کاتیی بن و رۆژەک بێت بێتەوە هۆش خۆی، هەر بەو هیوایەی دەژیام ماوەی پێنج سال. هەتا مانگی دوازدەی دووهەزار و حەڤدە کە وتاری ژنێک لە مندا ی بلاو کردەوە. ئیدی هیچ هیوایەکم نەما. بەبیرمە کە ئەوکات لە زانکۆی جۆن براون قوتابی ماستەر بووم، لەگەر دکتۆر تێریل قسەم کرد، گوتی کاتی ئەوەیە رووبەروی ببیەوە و پرسیاری لێ بکەی بزانی چ دەگوزەرێ
  لەهەمان کاتیش، بابی نازدارم لەسەرە مەرگ بوو. بابم کە ڤیزەی وەرگرتبوو سەردانیم بکا، مەرگ رێگەی نەدا و مرد. سێ سال بوو نەمدیتبوو. دە رۆژەک دوای مردنی بابم  لە زمناکۆم پرسی کەینی دەگەرێتەوە سەر ئەسلی خۆی و واز لەو وردە گۆرانکاریانە دەینی . 
پرسیارەکەم زۆر جددی بوو، زمناکۆش چیدی نەدەکرا لەوەلامەکەی رابکات، وەلامی دامەوە گوتی کە ئەو کاتەک سەیری ئاوێنەی دەکات نایەوێت وێنەی پیاوەک ببینی، بەلکو دەیەوێت ئافرەتەک ببینی. 
ئیتر دنیای من روخا، هیوای پێنج سالەم کە پێم وابوو رۆژەک زمناکۆ بەهۆش خۆی دێتەوە و دەبتەوە زمناکۆی جاران، مرد. زمناکۆی من مرد. لە ماوەی دوو حەفتە، هەم باوکم مرد و هەم مێردم، بابی مندالەکانم. 
نازانم کوو ژیام، دەزانم وێران ببووم، دارمابووم، دەزانم رۆژی هەینی بوو کە پێی گوتم، شەممە و یەک شەممە لەناو سەیارەی لەو شارەی دەخولامەوە و بە کول دەگریام،. دەمویست ئەوە درۆ بیت، نەمدەتوانی قسەی لۆ هیچ کەسەک بکەم، چونکی لای من قەزیەکە ئی وەی نەبوو باس بکرێت.  دەمویست خودای ببینمەوە، هەر بەفعلی دەگەرام خودای لە شوێنەک ببینمەوە، لێی بپرسم ئەوە چییە روودەدات? راستە یان درۆیە یەعنی مێردی من، زمناکۆی من ژن بووە و ئەمن لەگەری ژیایمە ئەی ئەو هەموو خۆشەویستییە? ئەدی سێکسەکانمان یەعنی درۆ بووە ئەی مندالەکانمان ئەدی لۆ سەرەتای یەکترباسینمان هیچ هیچ نیشانەیەک نەبوو?? دەمویست خودای ببینمەوە، نەمدەزانی روو لە کێندەر بکەم، دەزانم هەر سەیارەم دەهاژوشت و دەسورامەوە، کاتەک بەلای کلێسایەکی گەورە رەت بووم، مێشکم گوتی بگەرێوە، برۆ پێش کلێساکەی، دەمزانی ئەوان لەهەموو کەس شیاوترن ئێستا هانایان لۆ ببەم برەک دلم بدەنەوە، رەنگە ئێستا رەخنەم لێ بگرن، بەلام ئەگەر لە جێی من بوونایە رەخنەی ناگرن. چونکی خودا خودای هەموو مرۆڤ و دینەکانە. چومە ژۆری، هەندە پەشۆکاو بووم و بەکول دەگریام، دوو ژن دانیشتبوون، گوتم دەمەویت کەسەک نوێژم لەگەل بخینی، خێرا بردمیانە ژورەکیدی لای پیاوەکی پیر، کە قەشە بوو، گۆتی کچم چتە چبووە گۆتم مێردەکەم نەخۆشییەکی زۆر دەگمەنی گرتییە تخوا دوعای لۆ بکە چاک بێتەوە. کورسیەکی لۆم هینا و دانیشتین، هەردووک دەستی گرتم و لەخودای پاراوە بەبیرم نییە چی دەگوت، بەس دەزانم تا تەواو بوو دوو گۆمە فرمێسک لەسەر مێزەکەی پێشم دروست ببوو کە فرمێسکی نە پساوەی لە کۆنترۆل دەرچووی من بوو.
دوای ئەو رۆژ و مانگە تالانە کە ئێستاش نازانم چۆن چۆنی تێپەرین، کەوتمە نێوان دوو بەرداش، زمناکۆم رادەبەدەر خۆشدەویست، نەمدەویست ئازاری ئەوەی هەبی کە خۆی نەبی، لەهەماننکاتدا خۆبوونی زمناکۆی واتا مردنی من. هێشتان نەمدەویست زمناکۆی لەدەست بدەم. زمناکۆش قەت نەیدەویست ئەمنی لەدەست بدات. زۆر دەترسا لەوەی ببتە خۆی، ئەمنی لەدەست بچی، جارەکیان گوتی ئەگەر ئەتووی لەدەست بدەم ئیدی باکم بە چیدی دەبی 
مندالەکانمان، ئازاری زۆریان چەشت، هەر لە کچەکەم کە ئەوکات تەنها چار سال بوو و دەگریا چونکی نەیدەویست بابی بەو شێوازەکیدی ببینی، هەر لەکورەکانم کە ئەوکات. دەدوازدە سالان بوون نەیاندەویست لە ژۆری خۆیان بێنە دەرێ نەوەک بابیان بە شێوازی نوێ ببینن،، کچەکەم بەو تەمەنە گچکەی، لە هەولەکی بێوێنە دابوو ختزانەکەمان هەلنەوەشێتەوە، بەو تەمەنی جار سالیەی هەموو ئێواران هەر هەموومانی لە هۆلەکەی کۆدەکردەوە و چالاکی وەهای دروست دەکرد دەبوایە هەموومان بەشداری بکەین. چونکی هەستی بەهەر هەموو مەترسیەکانی هەلوەشانەوەی خێزان دەکرد.  ئێستاش کە نۆ سالە،  هەموو ئاواتی ئەوەیە جارەکیدی داک و بابی، یاخود داک و داکەکەیدی ببینتەوە لەسەر یەک سفرەی نانی بخۆن. 
 بەبیرمە رۆژەک کوری ناوەنجیم گوتی دایە با بابە نێتە لای باسی مەکتەبێ چونکی هیچ کەسەک بابی پرچی وەها درێژ نییە. کە بە زمناکۆم گۆت، گوتی مندال لۆی نییە تەداخولی بریار و ویستی من بکات، بە کورەکەشمی گوت کە ناکرێ تەداخولی بریارەکانی بکات
کورە گەورەکەم سالی پار، رۆژەکیان هاتە کنم و تێر تێر گریا، تێر تێر گریاین پێکەوە چونکی  ئێستا زۆر بە روونی هەست بە لەدەستدانی بابی دەکات. دەیگوت چ دەبوو ئەگەر بابم وەکی جاران بووایە و پێکەوە برادەر بووینایە!
. پێم گۆت ژانوار گیان، دەزانم بابت گۆرایە و هیچ ئەوکەسەیە نییە کە سەرەتا بابت بوو، بەس دەمەوێ ئەوەی بزانی کە یەک چشت لەوی نەگۆرایە، ئەویش خۆشەویستیتی لۆ نگۆ. ئەنگۆی رادەبەدەر خۆشدەوێت ئەوە تاکە چشتە کە دلنیام نەگۆرایە.  و قەتیش لۆوی ئاسان نەبووە بریاربدا ئەو گۆرانکاریە گەورەی بکات ئەگەر لەناخەوە زۆر زۆری ئازار نەدیتبیت.
 بەهەر حال، مادام زمناکۆ خەسرۆ وەک لانە کرمانج بە فەرمی خۆی ئاشکرا کرد، ئیتر پێم وابوو کاتی هاتییە و ئاساییە ئەمنیش وەکوو شنە، هاوسەری پێشوی د. زمناکۆ خەسرۆ ی، باسی ئەو رووداوە گەورەی بکەم کە سەرلەبەری ژیانی خیزانی من و مندالەکانمی گۆری. 
وەکوو ژنەک، کە هاوسەری ئازیز و بابی مندالەکانمم لەدەست دایە بەهۆی تەوژمی زۆر بەهێز و نوێی رەوتی برەودان بە (خۆ بوون) و پەلکە زێرینە، وبەهۆی  رەگەز گۆرینی مێردەکەم تکام وایە هەموو خیزانەک، هەموو دایک و باوکەک بە وریایی و بە وردی لە ژیانی مندالەکانیان وردبنەوە، ئەگەر نارەحەتی رەگەزیان هەیە چارەسەریان بکەن لێیان گەرین با ببنە ئەوەی کە دەخوازن ببنێ بەر لەوەی هاوسەرگیری بکەن و مندال بخەنەوە. با چیدی هیچ هاوسەر و مندالەک ئەوەی بەسەر نێ کە بەسەر خۆم و مندالەکانم هات.
. هەرچی سەبارەت بە لانە خانە، ئەو مرۆڤەکی زیرەک و دلسۆزی ولات و میللەتی خۆیتی. دکتۆرەکی زیرەک و پزیشکەکی دەروونی زۆر بەتوانایە لانە بیت یان زمناکۆ، نێر بیت یان مێ، لۆ میللەتی خۆی دلسۆز و بە ئەمەک بووە و دەبی. خزمەتی زۆری پێش کەش کردیە. 
من وەکوو خۆم، دەمێکە لە هەموو کەسەک خۆش بوویمە کە بوویتە مایەی ئازاردانی من. ژیان گەشتەکی کورتە، با لە خۆشەویستی و لێبوردەیی و جوانی زیاتر چیدی نەبەخشینەوە. 
یاخوا کەس ئەوەی بەسەر نەیێ کەبەسەرە من هات و بمینێن بەخێر. ئەو رەسمەیەش خۆم و بەرخەکانمن پێنج سال پێش ئێستا.

 



ڕیکلام