کوردێک خەڵاتی ئیمپراتۆریەتی بەڕیتانیا وەردەگرێت

  2023-12-30  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆژی شەممە، 120 کەس لەلایەن پاشای بەڕیتانیاوە مەدالیای ئەفسەری شەرەفمەندی ئیمپراتۆرییەتی بەڕیتانیایان پێبەخشرا، کە یەکێک لەوانە تابان شۆرش بوو.

تابان لە ساڵی 1983 لەدایک بووە و رزگاربووی ئەنفالە، هۆکاری دیاریکردنی بۆ وەرگرتنی مەدالیاکە ئەوەیە کە دەزگای خێرخوازی لۆتەس فلاوەری دامەزراندوە کە هاوکاری پەنابەران و کۆچبەران دەکات.

ئەو کچە کوردە، وەک یەکەم کورد لە مێژوودا بووە خاوەنی ئەو مەدالیا باڵایەی ئیمپراتۆرییەتی بەڕیتانیا.


ڕیکلام