ڕوسیا ڤاکسینی شێرپەنجە دروست دەکات

  2024-02-15  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕوسیا هەوڵی دروستکردنی ڤاکسین دژی شێرپەنجە دەدات و هەندێک سەرچاوە گومان دەکەن پۆتن توشی شێرپەنجە بووبێت.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا، چوارشەممە رێکەوتی 14ی شوبات لە کۆڕبەندێک لە مۆسکۆ تایبەت بە داهاتووی تەکنەلۆجیا رایگەیاند: زانایانی رووسیا نزیکن لە دروستکردنی ڤاکسین بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە، هیوادارم بەم نزیکانەش ڤاکسینەکە بەردەستبێت.

سەرۆکی رووسیا لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوە نەکرد، کە ڤاکسینەکە رێگری لە تووشبوونی کام جۆرەی شێرپەنجە دەکات، بەڵام ئەمە یەکەمین جارە سەرۆکی وڵاتێک بە رەسمی باس لە ڤاکسینێکی تایبەت بکات بە نەخۆشیی شێرپەنجە.

جێی بیرهێنانەوەیە، لە کاتی بڵاوبوونەوەی کرۆرۆنادا، رووسیا یەکەم وڵات بوو پەرەی بە ڤاکسینی "سپۆتنیک V" دا و چەندین وڵاتیش رێژەیەکی زۆریان لێی هاوردە کرد.

باسکردن لە ڤاکسینی شێرپەنجە لەلایەن ڤلادیمێر پوتنەوە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو میدیاکانی رۆژئاوا ئاماژەیان بەوە کرد، کە سەرۆکی رووسیا تووشی شێرپەنجە بووە و دۆخی تەندروستیی باش نییە.
 


ڕیکلام