سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: نابێت عێراق تەنها پشت بە هەناردەی نەوت ببەستێت

  2024-03-04  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی ئەوەی پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا نرخی نەوت روو لە دابەزین بکات سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری بە عێراق دەدات تەنها پشت بە هەناردەی نەوت نەبەستێت.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەڕاپۆرتەکەیدا هۆشدارییداوە لەدابەزینی زیاتری نرخی نەوتیان درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرهەمی ئۆپێک پڵەس کە پێیوایە بەئەگەرێکی زۆرەوە کاریگەریی لەسەر حساباتی دارایی‌و دەرەکیی عێراق دەبێت، لەکاتێکدا پێیوابوە پێویستە وڵاتەکە لەپێناو جێکردنەوەی دەستی کاری خێرا ڕوو لەهەڵکشاو، سەرنجی لەسەرئەوەبێت کە داهاتە نانەوتیی‌و بەردەوامەکانی بەرزتربکاتەوە.

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتیی ئامۆژگاریی دەکات سەرنجی لەسەر گەشەکردنی داهاتی نانەوتیی بێت‌و هەوڵیش بدات بەرهەمی دیکە گەشە پێبدات.

سندوقەکە مەزەندەیکردوە گەشەی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی ڕاستەقینەی غەیرە نەوتیی عێراق لەساڵی ٢٠٢٣دا بەڕێژەی ٦% زیادیکردوە دوای دابەزینی لەساڵی ٢٠٢٢، لەکاتێکدا ڕێژەی هەڵاوسانی سەرەکیی لەئاستێکی بەرزەوە دابەزیوە کە ٧.٥% بوو لەمانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٤% تا کۆتایی ساڵ.

ئەو هۆشدارییەی سندوقی نەختی نێودەوڵەتیی دوای ئەوەهات، چەند دەزگایەکی پەیوەست بەلێکۆڵینەوەی دارایی‌و نەوت، پێشبینیدەکەن بەهۆی ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، لەکاتێکدا بەشێکیان پێیانوایە بەرزدەبێتەوە.


ڕیکلام