کۆتایی ئەم هەفتەیە بە هەمان لیستی مانگی پێشوو موچەی مانگی شوبات دابەشدەکرێت

  2024-03-04  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم راگەیاند: ئەمڕۆ لیستی مووچەی فەرمانبەران ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن و لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەش، ٦١٨ ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی ئەم ساڵ.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، لە دوای گەشتنی پارەکە لە بەغدادەوە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەکرێت، دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بە هەمان لیستی مانگی پێشو دەبێت.


ڕیکلام