وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت: وەك یەكگرتوو لەگەڵ ئەوەن لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و بە پێویستیەكی نیشتمانی و ئیستحقاقێكی میلی دەزانین.
وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕاگەیاند: سەرەرای رێزمان بۆ ئەو لایەنانەی كە هەڵوێستی جیاوازیان لەمەر بەشداریكردن له هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەربڕیوە، بەڵام ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەڵبژاردن بە پێویستیەكی نیشتمانی و ئیستحقاقێكی میلی دەزانین، و لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت.
بەپێی ئەو وادەی كە سەرۆكایەتی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵا سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دیاریكردووە، پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە رێكەوتی 10-6-2024 ئەنجامبدرێت.