هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غدا مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ هه‌رێم دەنێرێت

  2024-03-21  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سه‌ر موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم رێككه‌وتن و بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غدا مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ هه‌رێم خه‌رج بكات.

لە کۆبوونەوەی نێوان محەمەد شیاع سودانی و مەسرور بارزانی، لەسەر خەرجکردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزەئەمنییەکانی هەرێم رێکەوتن

بەپێی رێککەوتنەکە، لەبری لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزەئەمنییەکان، تەنیا کۆدی مووچەی هێزەئەمنییەکان بنێردرێت بۆ بەغداد.

سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی هێزەئەمنییەکان و پێشمەرگە لە بەغدادەوە خەرج دەکرێت و لە هەرێمی کوردستانیش دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت.

بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، مانگانە پێویستیان بە 949 ملیار دینار هەیە بۆ مووچەی مووچەخۆران، کە لە ئێستادا تەنها 600 ملیار دینار لە بەغدادەوە نێردراوە بۆ مووچەی مانگی شوبات.

 


ڕیکلام