شەفافییەت: داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی دوو ملیار و 762 ملیۆن و 358 هەزار دینار بووە

  2024-03-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 16-3-2024 تا 22-3-2024، بڕی 2 ملیار و 762 ملیۆن و 358 هەزار و 317 دینار بووە، بەجۆرێك كە سەرجەم داهاتەكە نەختینەیە.

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 2 ملیار و 762 ملیۆن و 358 هەزار و  317 دینار بووە، سەرجەم داهاتەكەش واتا  100% نەختینەیەو شێوەی چەك تەنها بڕی 5 ملیۆن و 75 هەزار و 750 دینارە و شێوەی مەقاصە تەنها بڕی 2 ملیۆن و 685 هەزار دینارە. 

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

 
 


ڕیکلام