وەزارەتی دارایی زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دیناری لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات

  2024-03-23  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دیناری لەبەردەستە و چاوەڕوانی رەزامەندی سەرۆکی حکومەتە بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران.

سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاندوە، وەزارەتی دارایی هەرێم لە ئێستادا بە داهاتی ناوخۆ کورتهێنانی پارەی تایبەت بە مووچەی پڕکردووەتەوە و زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دیناری لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچە.

هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە، وەزارەتی دارایی لەئێستادا چاوەڕوانی رەزامەندی سەرۆکی حکومەتە بۆ ئەوەی دەستبکات بە دابەشکردنی مووچە و چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا پڕۆسەکە دەستپێبکات.

نزیکەی ١٠ رۆژە وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە ٦٠٠ ملیار دیناری بۆ موچەی فەرمانبەران خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام وەزارەتی دارایی دەڵێت تا تەواوی پارەی مووچەی فەرمانبەران نەنێردرێت پارەکە وەرناگرن.

٥١ رۆژ لەمەوبەر وەزارەتی دارایی هەرێم موچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی دابەشکرد و تائێستا وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات نادیارە، لەکاتێکدا مانگی سێ لەکۆتایی نزیک بووەتەوە.
 


ڕیکلام